ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەپەلە: نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا
لەگەڵ ئەوەی زۆربەی هەرە زۆری سەرچاوەکان لە ئیسپانیا و فەرەنسا باس لە مانەوەی کلیان ئێمباپێ لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان دەکەنەوە، بەڵام دەنگۆیەک هەیە کە ئەم یاریزانە ئەمڕۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، شازادەکان وەڵامی ئۆفەرەکانی شاهانەکان نادەنەوە، ئەمەش بە واتای ئەوەی دێت کە ئامادەنین بەهیچ نرخێک ئەم هاوینە دەستبەرداری بن، بەڵام لە هەمان کاتدا یانە ئیسپانیەکە بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی و هیوایەک هەیە کە یاریزانەکە بگوازنەوە.

بە گوێرەی نوێترین زانیاریەکان پاریس سانجێرمان لە پێناو دەستبەرداربوون لە ئێمباپێ، داوای 212 ملیۆن یۆرۆ دەکەن و ریال مەدریدیش ئامادەنیە زیاتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button