ئه‌وروپائینگلتەرا

وردەكاری گرێبەستەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بەشێوەیەكی فەرمی ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ماڵئاوایی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كرد و وردەكاری گرێبەستەكەی مانچێستەر یونایتدی ئاشكرا كرد.

لە بەیاننامەیەكدا كە هەژماری فەرمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیوویانە: گەشتینە ڕێككەوتن لەگەل مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ و 8 ملیۆن گۆڕانكاری.

كریستیانۆ بە درێسی یوڤێنتوسەوە 133 یاری ئەنجامدا و توانی 101 گۆڵ تۆمار بكات و پێنج نازناو بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button