ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

دوایین زانیاری لەسەر داهاتووی ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان چاوەڕێ دەکرێت ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەگەرەکانی چوونی یاریزانەکەی شازادەکان بۆ ریزەکانی شاهانەکان زۆر کەمە، چونکە یانە فەرەنسیەکەی بە ئۆفەرەکەی یانە ئیسپانیەکە کە 170 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ پاداشتە رازی نین، ئەمەش وایکردووە کە پرۆسەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە سستی تێ بکەوێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، شەوی داهاتوو وادەی گواستنەوەی یاریزانان کۆتایی دێت و پاریس سانجێرمان چاوەڕێ ئۆفەرێکی زیاتر دەکات، لە بەرامبەردا ریال مەدریدیش ئامادەنیە ئۆفەرەکەی دەستکاری بکات، هەربۆیە گومانەکان بۆ ئەوەن کە ئێمباپێ هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر درێسی مێرنگی لەبەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button