یاریگا-
میمفیس دیپای هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی هاندەرانی بارسێلۆنا دەیكەن بۆی.
بارسێلۆنا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە خیتافی بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی لالیگای ئیسپانیا و دیپای توانی گۆڵی بردنەوە تۆمار بكات.
دوای یاریەكە لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت ووتی: تەنانەت لە خۆشترین خەونەكانمدا هەرگیز خەونم بەوەوە نەبینیوە كە هاندەرانی بارسێلۆنا ئاهەنگ بگێڕن و ناوی من بڵێنەوە.
هەروەها ووتیشی: زۆر لە ئاستی خۆم ڕازیم ، لەبەرئەوەی گۆڵەكەم سێ خاڵی دیكەی بۆ یانەكەم زیاد كرد.