ئه‌وروپائینگلتەرا

یەکەم یاری رۆناڵدۆ بە درێسی مانچێستەر یونایتد دیاری کرا

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی یۆڤێتۆس و گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی، هاندەرانی یانە نوێیەکەی بە پەڕۆشەوە چاوەڕێ دەرکەوتنی ئەو یاریزانە بە درێسی یانەکەیان دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دۆن پشکنینە پزیشکیەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و بریارە بەم زووانە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات، بەڵام ئەو یاریزانە بەهۆی دواکەوتنی لە پرۆژەی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، دەرفەتی ئەوەیان نەبووە کارگێری یانەکەی کە ناوی لە لیستی یاری ئەم هەفتەیە بەرامبەر وێلڤەرهامبتن زیاد بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە یەکەم یاری رۆناڵدۆ بە درێسی مانچێستەر یونایتد یازدەی مانگی داهاتوو دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان بەرامبەر لیدز یونایتد دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button