
یاریگا-
ماڵئاواییكردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە یانەكەی.
بە شێوەیەكی فەرمی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە ڕیزەكانی مانچێستەر یونایتد.
دوای گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر یونایتد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام كریستیانۆ نووسیوویەتی:
ئەمڕۆ ئەم یانە ناوازەیە جێدەهێڵم کەوا گەورەترین یانەی ئیتاڵیا و یەکێکە لە گەورەترینەکانی ئەوڕوپاش. گیان و دڵی خۆم بەخشی لەپێناو یوڤی و خۆشەویستی شاری تۆرینۆ هەر لەنێو دڵمدا دەمێنێتەوە تا دوایین ڕۆژی ژیانم. هاندەرانی بیانکۆنێری هەمیشە ڕێزیان لێگرتم و منیش هەوڵمدا لەبەرامبەر ئەو ڕێزە هەموو هەوڵێکی خۆم بدەن بۆیان لە سەرجەم یاری و خول و پاڵەوانیەتەکاندا. لەکۆتاییدا، دەکرێ ئاوڕ لەو ماوەیە بدەینەوە و بڵێین چەندین دەستکەوتی گەورەمان بەیەکەوە هەبوو، ئەگەرچی هەمووشتێکیش نەبوو، بەیەکەوە توانیمان چیڕۆکێکی جوان بنووسینەوە. هەمیشە یەکێک دەبم لە ئێوە، ئێوە ئێستاکە بەشێکن لە مێژووی من، وەک چۆن منیش پێموایە بەشێکم لە مێژووی ئێوە. ئیتاڵیا و یوڤی و تۆرینۆ و هاندەرانی بیانکۆنێری، سەرجەمتان بۆ هەمیشە بەشێک دەبن لە دڵمدا.