ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر سیتی بە تەواوەتی لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ کشایەوە

Yariga App

یاریگا
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو کە یانەی مانچێستەر سیتی رازی بووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام دواجار بە هاتنی مانچێستەر یونایتد بۆ ناو هاوکێشەکە، ستیزنی بە تەواوەتی لە پرۆژەکە پاشگەز کردووەتەوە.

کەمێک پێش ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کرد، ستیزن بە تەواوەتی لە پرۆژەی گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی خانمە پیرەکە خۆی کشاندووەتەوە، ئەمیش بەهۆی بەرزی مووچەی ئەو یاریزانە لەلایەک و هاتنە پێشەوەی مانچێستەر یونایتد لەلایەکی دیکە.

وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ شەوی 31ـی ئەم مانگە کۆتایی دێت و تا ئەو کاتە مان یو دەرفەتی لە پێشە بۆ ئەوەی رێکەوتن لەگەڵ یۆڤێنتۆس بکات بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button