ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتۆس بەرامبەر رۆناڵدۆ داوای یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکات

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت رێگری لە چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی بکات و ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەنوسی بەریتانی Rudy Galleti ئاشکرای کردووە، کارگێری شەیتانە سوورەکان ئامادەن دۆن بگەڕێننەوە، بەڵام بۆ ئەمە مەبەستە یانەی یۆڤێنتۆس داوای 30 ملیۆن یۆرۆ یاخود تێکەڵ کردنی پۆل پۆگبا لەم گواسننەوەیە دەکەن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی باسکردووە، ئەگەر مان یو ئامادەبێت دەستبەرداری ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی بێت، ئەو کات خانمە پیرەکە دەبێت ئەوان 30 ملیۆن یۆرۆ و رۆناڵدۆ پێشکەش بە یانە ئینگلیزیەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button