یاریگا-
ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ڕایگەیاند كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەیان دەیەوێت ڕیزەكانی یوڤێنتوس جێبهێڵێت.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئیمبۆلی ئەلیگری ووتی: دوێنێ ڕۆناڵدۆ پێی ڕاگەیاندم كە نایەوێت چیتر یاری بۆ یوڤێنتوس بكات بۆ ئەو مەبەستەش لە یاریكەی سبەینێ بەردەوام نابێت لەگەڵمان.
هەروەها ووتیشی: دەبێت سوپاسی كریستیانۆ بكەین بۆ ئەوەی پێشكەشی كردووین.