ئهوروپا
زانیاریەكان سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-
تا دێت لە كۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نزیكدەبینەوە و هێشتا داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دیار نیە.
گرێبەستەكەی دۆن لەگەل یوڤێنتوس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و یاریزانەكەش نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا: یوڤێنتوس نایەوێت بە خۆڕایی دەستبەرداری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ببێت ، وەك ئەوەی خۆرخی میندیز و مانچێستەر سیتی دەیانەوێت ، ئەمە ئەوە بوو كە ئیدارەی یوڤێنتوس ئەمڕۆ بو میندیزیان ووت ، یوڤێنتوس بڕی 28 بۆ 30 ملیۆنی دەوێت بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكەی.