یاریگا
ئەمڕۆ زوما پشکنینی پزیشکی بۆ یانەیەک ئەنجام دەدات
یاریگا-کورت زوما ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجام دەدات و پەیوەندی بە وێستهام یونایتدەوە دەکات.
زوما پشکنینەکان لە پاریس ئەنجام دەدات و بەرامبەر بە ٢٥ ملیۆن پاوەند دەبێتە یەکەم گواستنەوەی هەمیشەیی وێستهام لەم هاوینەدا.
سەرەتا ناوبراو رەتیکردەوە پەیوەندی بە هامەرزەوە بکات بەڵام دەیڤد مۆیسی راهێنەر وازی نەهێنا و موچەکەشی بەرزکرایەوە بۆ ١٩٠ هەزار پاوەندی هەفتانە.
وێستهام وەرزی رابردوو تەنها دوو خاڵ دوای چێڵسی هات لە ریزبەندی پریمەرلیگ و بەشداری لە یۆرۆلیگ دەکات، بەڵام زوما دەبێت ١٠ رۆژ خۆی کەرەنتین بکات دوای گەڕانەوەی بۆ ئینگلتەرا.