ئهوروپا
ڕۆشتنی مباپێ لیڤاندۆڤسكی لە پاریس نزیك دەكاتەوە
یاریگا-
چەند ڕۆژێكی كەم ماوە بۆ كۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و تا ئێستاش داهاتووی چەندین یاریزانی گەورە دیار نیە.
سەرچاوە فەڕەنسیەكان ئاشكرایانكرد بەڕێوەبەرانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەدوای شوێنگرەوەدان بۆ كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەیان.
هەروەها ئاشكرایانكردووە كە بەڕێوەبەرانی پاریس لەگەل بەڕێوەبەری كارەكانی لیڤاندۆڤسكی گفتوگۆ دەكەن بۆ گواستنەوەی بۆ یانە فەڕەنسیەكە ئەگەر مباپێ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.