بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

“پاریس راستەوخۆ وەڵامی مەدریدی دایەوە”

Yariga App

یاریگا-دوای تێپەڕبوونی تەنها نیو کاتژمێر بەسەر گرێبەستێکی فەرمی ریاڵ مەدرید بۆ کیلیان ئێمباپێ، دەنگۆی ئەوە هەیە راستەوخۆ پاریس ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە.

ئەوە یەکلابووەوە کەبەفەرمی یانە ئیسپانییەکە بڕی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆی خستووەتە بەردەم پاریس لە کاتێکدا تەنها یەک وەرز لە گرێبەستی ئەو یاریزانە ماوە، بەڵام بەگوێرەی ئاڕ ئێم سی سپۆرت و تێلی فوتی فەڕەنسی پاریس بێ بیرکردنەوە راستەوخۆ گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە (فەرمی نیە).

ئێمباپێ تا ئێستا، سێ گرێبەستی دوای یەکی پاریسی رەتکردووەتەوە و سوورە لەسەر پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید، یانەکەشی پێداگرن لە هێشتنەوەی ئەو یاریزانە بە هەر نرخێک بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button