ئهوروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
بەپەلە: کریستیانۆ دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا-
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا سەرەڕای ئەوەی هەفتەی رابردوو هەموو دەنگۆکانی لەبارەی داهاتووی خۆی رەتکردەوە، بەڵام ئێستا دەنگۆیەک هەیە کە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتیەوە بکات.
ماڵپەری L’Équipeـی فەرەنسی کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەی خانمە پیرەکە بریاری کۆتایی خۆی داوە و دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە ئەو یاریزانە و بەرێوەبەری کارەکانی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە هەموو شتێک یەکلایی بکەنەوە و پەیوەندی بە ستیزنەوە بکات.
رۆناڵدۆ ئەم هاوینەش گرێبەستی لەگەڵ یۆڤێنتۆس ماوە، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە دڵخۆش نیە و هەموو هەوڵێکی ئەوەیە یانەکەی پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی هاوینە جێبێڵێت.