یاریگا-
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی ئەستێرەی یانەكەی جۆشوا كیمیچی تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.
هەژماری فەڕمی بایرن میونشن نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی یانەكەی تا ساڵی 2025 ڕاگەیاند و دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی فەرمی بایرن كیمیچ ووتی:
” من لە یانەیەك یاری دەكەم توانای بەدەستهێنانی هەموو شتێكی هەیە ، لێرە زۆرێك لە هاوكارەكانم بوونەتە هاوڕێی ڕاستەقینەی من ، تۆپی پێ بەچێژە و بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمبژارد ، من هێشتا پێم وایە نەگەشتوومەتە باشترین ئاستم و لەو باوەڕەدام كە لە ساڵەكانی داهاتوودا زۆر شت لەگەڵ بایرن بەدەست دەهێنین ، هەروەها لێرە خێزانەكەم وا هەست دەكەن كە لە مالەوەن ، میونیخ بووەتە ماڵی دووەممان ، ئەو پێكهاتەی لێرە هەمانە لە هەموو جیهاندا بوونی نیە ”.