ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
شاكیری پەیوەندی لیۆنەوە كرد
یاریگا-
یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسی گواستنەوەی شیردان شاكیری سویسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.
هەژماری فەڕمی لیۆن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی شیردان شاكیری بە یانەكەیانەوە ڕاگەیاند و دووپاتیشیكرایەوە لە ماوەیەكی نزیكدا بە میدیاكان دەناسێندرێت.
ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرایكرد تەواوی تێچووی گرێبەستەكەی شاكیری 11 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ گۆڕانكاریەكان.
دوای سێ وەرز پۆشینی درێسی لیڤەرپول دوا جار شاكیری ڕیزەكانی یانەكەی بەرەو لیۆن بەجێهێشت.