یاریگا-
زانیاریەكان سەبارەت بە داهاتووی هاری كەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی تۆتنهامی هەمان وڵات.
فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەكاندا كۆتا زانیاریەكان سەبارەت بە داهاتووی هاری كەین ئاشكرا دەكات.
مانچێستەر سیتی تەواوی تواناكانی خۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزیەكە خستوەتە گەڕ و تۆتنهام ڕازی نابێ بە فرۆشتنی.
كەین لە یەكەم یاری خۆیدا لەم وەرزەدا بەرامبەر وۆلڤەر هامبتۆن بەشداری كرد ، كە تێیدا تۆتنهام توانی یاریەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام بباتەوە.
فابریزۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: هێشتا تۆتنهام لەو باوەڕەدایە كە دەتوانێت كەین بهێڵێتەوە لەم هاوینەدا ، مانچێستەر سیتی بەردەوام هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات و دانێل لیڤی سەرۆكی تۆتنهام نایەوێت دەستبەرداری ببێت.
مان سیتی بڕی 100 ملیۆن پاوەندیان پێشكەشی تۆتنهام كرد بۆ گواستنەوەی هاری كەین بەلام سپێرز ڕەتیكردەوە.