ئهوروپائیتاڵیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
ئەیسی میلان لەگەڵ یاریزانێکی دیکە گەیشتە رێکەوتن
یاریگا–
یانەی ئەیسی میلانی ئیتالیا ئەم هاوینە یەکێک لە یانە چاڵاکەکانی وڵاتەکەی لە بازارەکانی گواستنەوەی یاریزانەکان بووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە گواستنەوەی یاریزانان.
جانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری رۆسێنەری لەگەڵ یانەکەی مۆناکۆی فەرەنسا گەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی پیترۆ پێلێگری هێرشبەری ئەو یانەیە، سەرەتا ئەو یاریزانە بۆ ماوەی یەک وەرز بە شیوەی خواستن بەرامبەر یەک ملیۆن یۆرۆ یاری بۆ ئەو یانەیە دەکات، دواتر یانە ئیتاڵیەکە ئەو یاریزانە بەرامبەر شەش ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی هەمیشەیی لە ریزەکانی دێڵێتەوە.
پێلێگری تەمەن 20 ساڵ ئێستا پێکانی هەیە و چەند رۆژێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگاکان و دواتریش بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی ئەیسی میلان دەکات.