یاریگا

مایکڵ جۆردان زیاد لە پێنج ملیۆن دۆلاری بەهۆی مێسی یەوە دەست کەوتووە!

یاریگا-مایکڵ جۆردان ئەفسانەی تۆپی باسکە بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە لە فرۆشی درێسەکانی پاریس سان جێرمان.

ئەستێرە ئەمریکییەکە  ٥٪ی داهاتی فرۆشی درێسەکانی پاریس وەردەگرێت بەهۆی ئەو رێککەوتە بازرگانیەی کە هەیەتی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە. بەگوێرەی کەناڵی تی وای سی ئەرژەنتینی تا ئێستا کۆی فرۆشی درێسەکانی مێسی گەیشتووەتە سەروو ١٠٠ ملیۆن دۆلار (پارەی فرۆش نەک قازانج)، بەڵام ٥٪ی ئەو پارەیە بۆ مایکڵە و بەهۆیەوە تا ئێستا پێنج ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە و قازانجەکەشی بەردەوامە.

گواستنەوەی مێسی بۆ پاریس، ژمارەی پێوانەیی زۆرترین فرۆشی شکاند و تەنها لە یەکەم ٢٤ کاتژمێردا زیاد لە ٨٣٠ هەزار درێس فرۆشران.

بابەتی زیاتر

Back to top button