فۆتۆگرافەرە تاقانەكەی هەڵەبجەی شەهید
ئا/ محەمەد ئەحمەد
خۆت بناسێنە؟
ئەكرەم بارام تۆفیق لە دایكبووی ساڵی 1980 لە دایكبووی شاری هەڵەبجەی شەهیدم ، تا پۆلی دووی ناوەندیم خوێندووە
بەچی ناسراوی لە ناو خەڵك ؟
ئەکرەم هەڵەبجەی یان ئەکرەم تاقانەی کیمیابارانی هەڵەبجە
حەزەكەی لە دوای پیشەی فۆتۆگرافەرێكی چی كارێكی تر بكەی ؟
فۆتۆگرافەری پیشە نیە ، فۆتۆگرافەری زیاتر خولیایە بە تایبەتی لە بوای وەرزشدا ، چونكە تا ئێستا فۆتۆگرافەری نەبۆتە سەرچاوە ڕۆژانەت ، بۆیە دەبێت كارێكی تر هەبێت ئەوكات دەتوانیت كاری فۆتۆگرافەری بكەیت
كەی خولیەی كاری فۆتۆگرافەری بوویت ؟
لە سەرەتای گەنجیەوە حەزم لە فۆتۆ گرافی دەکرد بەڵام ئەوکاتە وەک ئێستا کار ئاسانی نەبوو لە هەموو بوارەکاندا ، بەڵام لە خودا بە زیادبێت ئێستا کار ئاسانی باش هەیە بۆ دەست خستنی پێداویستییەکان
بە كێ سەرسامی لە فۆتۆگرافەرەكانی وەرزش ؟
بە هەموو فۆتۆگرافەرەكانی كوردستان سەرسامم
كەی دەست كرد بە كاری فۆتۆگرافەری كردن ؟
لە ساڵی 2008 بوو
ئاستی فۆتۆگرافەرەكانی كوردستان چۆن دەبینی ؟
بە بڕوای من ئاستێکی باشە چونکە لە ڕێگەی فوتۆگرافە بەڕێزەکانەوە خولەکان پیشانی بینەران دەدەرێت بە تایبەتی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
پێت باشە چی بكرێت بۆ ئەوەی فۆتۆگرافەرەكانی وەرزش پێش بكەوێت ؟
هەتا هاوکاری فوتۆگرافەرەکان بکرێت باشترە. چونکە فۆتۆ گرافەرەکانن هەمیشە بە کارەکانیان لە یاریگادا ئامادەن بۆ ئێوەی بە وێنەکانیان جوانیەکانی یاریگاکان پیشان بدەن
گرفتی ئێوەی فۆتۆگرافەرەكانی وەرزش لە چی ڕەنگدەداتەوە ؟
گرفتی فۆتۆگرافەرەکان بەردەوام هەیە بەتایبەتی لە کاتی خولی یانەکانی کوردستان ، بەتایبەتی لە کاتی نەبوونی باجی رێگە پیدان. هیوادارم کار ئاسانی زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی فۆتۆگرافەرەکان بتوانن باجی رێگە پێدان دروست بکرێت
لە هیچ یانەیەك پێیان وتی ببیت ڕاگەیاندنكارێكی یانەیەك ؟ بەڵی پیم وتراوە ، بەڵام تا ئێستا وەک فۆتۆگرافەری هیچ یانەیك کارم نەکردووە ، حەزم کردووە بۆ خۆم کار بکەم
داواكاری و پێشنیارت چییە بۆ لایەنی بەرپرس ؟
داواکارم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کار ئاسانی زیاتر بکرێت بۆ فۆتۆگرافەرەکان ، بۆ ئەوەی فۆتۆگرافەرەکان بە وێنەو زانیارییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خولەکان بە خەڵکی ئاشان دەکەن چیت ماوە لە كۆتاییدا