ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مانچێستەر یونایتد ڕۆشتنی یاریزانێكی ڕاگەیاند
یاریگا-
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەكەی بۆ خولی بەڕازیلی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند ئەندریاس پێرێرا بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی وەرزێك پەیوەندی بە یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیەوە دەكات.
A fresh challenge for @AndrinhoPereira in 2021/22! 🇧🇷#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) August 20, 2021
یانە بەڕازیلیەكە دوای تەواو بوونی ماوەی خواستنەكەی دەتوانێت بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە بكڕێتەوە.