یاریگا–
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە ئەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بدەن.
لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر نۆریچ سیتی لە گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ، راهێنەرەکەی ستیزن لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی گۆڵکارەکەی باڤارییەکان کاتێک پرسیاری لێدەکرێت گووتی ” گواستنەوەی لیڤا؟ پرسیارێکی دیکە تکایە، ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ بایرن و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت، بریار نیە لەم ماوە کورتەی وادەی گواستنەوە سەبارەت بە هیچ یاریزانێک قسە بکەین و من لەگەڵ ئەو پێکهاتەیەم ئاسوودەم ”.
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەم هاوینە ریزەکانیان جێدێڵێت و دەنگۆیەکیش هەیە مانچێستەر سیتی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی، بەڵام راهێنەرەکەی ئەو یانەیە دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.