ئیتاڵیا

زانێتی: وەرزێکی قورس و ئاڵۆز چاوەڕێمان دەکات

Yariga App

خافیێر زانێتی جێگری سەرۆکی ئینتەرمیلان دان بەوەدا دەنێت ساڵێکی قورسیان لە پێشە.

ئینتەری پاڵەوانی وەرزی رابردووی کاڵچیۆ، هەریەک لە کۆنتی راهێنەر و رۆمیلو لوکاکو گۆڵکار و ئەشرەف حەکیمی لەدەستدا، ئەمەش بەهۆی کێشە داراییەکانی نێرازوری.

زانێتی ئەفسانەی پێشووی ئینتەر، کە ئێستا جێگری سەرۆکی یانەکەیە بۆ سکای سپۆرت وتی “ناتوانم درۆ لەگەڵ هاندەرانی ئینتەر بکەم، رەنگە ئەوانی دیکە بتوانن بەڵام من ناتوانم هەربۆیە پێتان دەڵێم وەرزێکی قورس و ئاڵۆزمان لە پێشە، بەدڵنیاییەوە رکابەری دەکەن و ئینزاگی راهێنەری نوێ بە باشی کارەکانی دەکات بەڵام پێویستە ئەوە بوترێت تاوەکو راست بین لەگەڵ خۆمان، لەدەستدان لوکاکو قورس بوو چونکە ئەو زۆر زۆری پێبەخشین، هەروەها کۆنتی یەکلاکەرەبوو بۆ بردنەوەی خولی ئیتاڵی”.

ئینتەر لە بەرامبەر لەدەستدانی راهێنەر و دوو لە دیارترین ئەستێرەکانی تا ئێستا دەنزیل دەمفریس و ئێدین دژێکۆی گواستەوەتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button