
یاریگا–
خوان دێلا کروز، یاریزانی پێشووی تیپی باسکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەخنە لە یاریزانەکانی تیپی تۆپی پێ ئەو یانەیە دەگرێت و دەڵێت، هیچ یاریزانێکی هەوڵی ئەوەی نەدا رێگری لە چوونی لیۆنێل مێسی لەو یانەیە بدات.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکا، یاریزانی پێشووی تیپی باسکەی بلاوگرانا دەڵێت ” ئێستا کە گۆڵکاری مێژوویی بارسا یانەکەی جێهێشتووە، هەموو یاریزانەکان لۆگۆی یانەکەیان ماچ دەکەن، مووچەکەیان؟ ئێستا هەمووان باس لە کەمکردنەوەی مووچەکانیان دەکەن ”.
ئەم قسانە دێلا کروز لە کاتێکدایە کە پێشتر هیچ یاریزانێکی بارسێلۆنا ئامادەنەبوو مووچەکەی بەهۆی کێشە داراییەکانی یانەکەیان کەم بکاتەوە، بەڵام دوای چوونی مێسی، ئێستا خەریکە یاریزانەکان بەم داوایە رازی دەبن.