فهرهنسا
ئێماپێ لە پاریس دەمێنێتەوە

یاریگا-کیلیان ئێمباپێ بڕیاریداوە ئەم وەرزە لە پاریس سان جێرمان بمێنێتەوە.
دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو هاوینی ئەمساڵ ئەستێرە فەڕەنسییەکە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات بەڵام نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بە مانەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.
بەگوێرەی کادینا سێر، لیۆناردۆی بەڕێوبەری گشتی پاریس یاریزانەکانی دڵنیاکردووەتەوە لە مانەوەی ئێمباپێ و هەروەها وتوویەتی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدەین.
لاوە گۆڵکارەکە، لە کۆتا وەرزی دایە لەگەڵ پاریس و لە باری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوا هاوینی داهاتوو دەتوانێت بێ بەرامبەر رووبکاتە ریاڵ مەدرید.