ئهوروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
یۆڤێنتۆس رێگە بە گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریال مەدرید نادات

یاریگا–
بەم دواییە دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدرید لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە بڵابووەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن یۆڤێنتۆس ئامادەنیە رێگە بە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بدات.
رۆژنامەی Repubblica زانیاری دەستکەوتووە کە کارگێری خانمە پیرەکە بە مەرجێک دەستبەرداری گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەی دەبێت، ئەو یاریزانە ئالوگۆڕی پێبکەن لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و لە بەرامبەردا مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەو یانەیە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە یانە ئیتاڵیەکە بەهۆی زۆری مووچەی رۆنالدۆ ئامادەیە دەستبەرداری بێت، بەڵام هەموو ئامانجیان ئەوەیە شوێنگرەوەیەکی باشی بۆ بدۆزنەوە.