یاریگا-
تا دێت باس و خواستەكانی ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی زیاتر دەبێت.
شەوی ڕابردوو ئیدۆ ئەگێری ڕۆژنامەنووس و هاوڕێی نزیكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باسی لە گەڕانەوەی هێرشبەرەكەی پێشووی یانە شاهانەكە دەكرد بۆ یانەكە و خواستی كارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ گەڕانەوەی دۆن.
لای خۆیەوە پەیامنێری بی ئێن سپۆرت حسێن یاسین سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆلە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:
” لەسەر بابەتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەو هەواڵانەی ئێستا بڵاودەبێتەوە ، هەركەسێك شوێن یوڤێنتوس بكەوێت باش دەزانێت كە خواستی ڕاستەقینەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕۆشتنە و خواستی ڕاستەقینەی یوڤێنتوسیش ڕۆشتنیەتی بەهۆكاری دارایی ، هاتنی ئەلیگری هۆكارە تەكنیكیەكانی زیاتر كرد ، ئەگەر ڕۆناڵدۆ بمێنێتەوە مانای یەك شتە ، ئەویش ئەوەیە كە ئۆفەرێكی گونجاوی بۆ نەهاتووە ”.