ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کارگێری تۆتێنهام داهاتووی هاری کەین یەکلا کردووەتەوە

یاریگا
هاری کەین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتیەوە بکات، بەڵام کارگێری یانەکەی بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە یاریزانەکەی سپێرز بە هەموو شێوەیەک هەوڵی جیابونەوە لە یانەکەی دەدات و دەیەوێت پەیوەندی بە ستیزنەوە بکات، هەر ئەمەش وایکرد بەشداری یەکەم یاری وەرزی نوێ یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر ئەو یانەیە نەکات، بەڵام یانەکەی سوورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو یاریزانە و ناویشیان بۆ خولی کۆنفرانسی ئەوروپا زیاد کردووە.

هاری کەین هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تا ئەو کاتە بۆی نیە سەربەخۆ یانەکەی جێبێڵێت، لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی ئەم هاوینە ئامادەیە نزیکەی 150 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button