ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەرۆکی رواندا رەخنە لە دۆڕانەکەی ئارسێناڵ دەگرێت

Yariga App

یاریگا
دوای ئەوەی یانەی ئارسێناڵ لە یەکەم یاری وەرزی نوێ بەرامبەر یانەی برینتفۆردی تازە سەرکەوتوو پرێمەرلیگ تووشی دۆڕان بوو، پاول کاگامێ سەرۆکی رواندا رەخنە لە شێوازی یاری کردنی ئەو یانەیە دەگرێت.

سەرۆکی رواندا کە وڵاتەکەی سپۆنسەری یانە لەندەنیەکەیە لە تویتێکدا دوای دۆرانەکەی ئەو یانەیە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ پرێمەرلیگ دەڵێت ” چی؟ شکستی ئارسێناڵ بەرامبەر برینتفۆرد؟ برینتفۆرد شایستەی ئەم بردنەوەیە بوو، بەڵام ئارسێناڵ و هاندەرانی نابێت خۆیان لەگەڵ ئەم ئەنجامانە رابێنن… نە ! من وەکو یەکێک لە گەورەترین هاندەرانی ئارسێناڵ ئەم قسەیە دەکەم، نزیکەی 10 ساڵە ئەو یانەیە گۆڕانکاری دەکات، بەڵام گۆڕانکارییەکان هیچ گۆڕینێکی لەسەر ئەنجامەکان نەکردووە ”.

دوای دۆڕانەکەی گەنەرز لە یەکەم یاری وەرزی نوێ پرێمەرلیگ، دەنگۆیەک هەیە کە میکێل ئارتێتا راهێنەری ئەو یانەیە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلان لە شوێنی دەست نیشان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button