ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

نۆ یانەی پێشووی سوپەرلیگ واژۆیان بۆ لە گۆڕنانی پڕۆژەکە کرد

Yariga App

یاریگا-ئەو نۆ یانەیەی لە پڕۆژەی سوپەرلیگ کشانەوە، واژۆیان لەسەر بەڵگەنامەیەک کرد کە رێگەنادات جارێکیتر بچنەوە ئەو خولە.

هەریەک لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید، ئەیسی میلان، ئینتەرمیلان و شەش یانە بەشداربووەکەی پریمەرلیگ ئەمڕۆ بەفەرمی بوونەوە بە ئەندام لە یەکێتی یانە ئەورووپییەکان (ئیکا)، لە کاتی وەرگرتنەوەی ئەندامیەتییان واژۆیان لەسەر بەڵگەنامەیەک کرد کە تێیدا بەڵێن دەدەن جارێکیتر بەشداری سوپەلیگ ناکەن. ئەمەش پێدەچێت بەیەکجاری خەونی سوپەرلیگ لە گۆڕ بنێت.

یانەکانی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس تا کە سێ یانەن کە لە پڕۆژەی سوپەرلیگدا ماون و هەفتەی پێشوو کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا دووپاتیان کردەوە بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی خولەکە.

یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئەورووپا پێشتر لەلایەن ئەندریە ئانیێلی سەرۆکی یوڤێنتۆسەوە سەرۆکایەتی دەکرا بەڵام دوای رووداوەکانی سوپەرلیگ، پۆستەکەی لێسەندرایە و درگا بە ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button