ئیسپانیا

پیکێ: هەر چوار کاپتنەکەی بارسا موچەکانیان کەمدەکەنەوە

Yariga App

جیرارد پیکێ ئاشکرایدەکات،  سەرجەم کاپتنەکانی بارسا ئامادەن موچەکانیان کەمبکەنەوە.

پێشتر ئەوە راگەیەندرا، پیکێی کاپتنی دووهەم بەشێوەیەکی بەرچاو رازیبووە موچەکەی کەمبکرێتەوە و بەهۆی ئەوەوە توانیوییانە ناوی هەریەک لە مەمفیس دیپای، ئێریک گارسیا و رەی ماناج لە یانەکە تۆماربکرێت.

بەهۆی ئەوەی پیکێ، تاکە یاریزان بوو رازیبوو موچەکەی کەمبکرێتەوە، هاندەرانی بارسا رەخنەی توندیان لە یاریزانەکانی دیکە کرد بە تایبەت سێرجیۆ بوسکێتس، جۆردی ئەلبا و سێرجی رۆبێرتۆ کە کاپتنی یەکەم و سێهەم و چوارەمی یانەکەن.

بەڵام پیکێ دوای یارییەکەی شەوی رابردوو، وتی “ئەمەوێت ئەوە روون بێت، کە کاپتنەکەی دیکەش موچەکانیان کەمدەکرێتەوە و لەو پڕۆسەیەداین، بابەتەکە تەنها پەیوەستە بە کات. من بە خێرایی کردم بۆ ئەوەی بتوانین زوو یاریزانەکانی دیکە تۆماربکەین، ئێمە یەک خێزانین و سەرجەم کاپتنەکانی دیکە نیازیان هەیە بە موچەی کەمتر رازی بن”.

کاپتنەکانی دیکەی بارسا بریتین لە، سێرجیۆ بوسکێتس، جۆردی ئەلبا و سێرجی رۆبێرتۆ.

Back to top button