ئه‌وروپائیتاڵیا

دومفێرس: دەمەوێت سكۆدێتۆ لەگەڵ ئینتەر میلان ببەمەوە

یاریگا-

دینزیل دومفێرسی هۆڵەندی و یاریزانی نوێی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە دەیەوێت نازناوی سكۆدێتۆ لەگەل ئینتەر میلان بباتەوە.

شەوی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەرمی دومفێرس پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیەوە كرد بە گرێبەستێك تا ساڵی 2025.

دوای پەیوەندیكردنی بە نیراتزۆریەوە ووتی: هەستێكی نایابە ، دڵخۆشم كە پەیوەندیم كردووە بە پاڵەوانی ئیتاڵیەوە ، دەمەوێت دووبارە ئەوە ئەنجام بدەینەوە ، ئەوە هەلێكی نایابە بۆ من ، زۆر دڵخۆشم.

هەروەها ووتیشی: من یاریزانی باڵم و حەزم لە هێرشبەردنە ، هەروەها بە شێوازی پێنج ناوەند باشم و هەست بە ئاسودەیی دەكەم.

لە كۆتایشدا ووتی: هیوادارم وەرزێكی نایابمان هەبێت ، هیوادارم بتوانین دووبارە نازناوی سكۆدێتۆ ببەینەوە و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاش بە باشی دەربكەوین.

بابەتی زیاتر

Back to top button