یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كە ئەستێرەیەكی یانەی چێلسی ئینگلیزی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی ڕۆمای ئیتاڵیەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئەمڕۆ تامی ئەبراهام پشكنینە پزیشكیەكان لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ئەنجام دەدات و چاوەڕوان دەكرێت بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستەكە ڕابگەیەندرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە هێرشبەرە 23 ساڵانەكە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە گورگەكانەوە دەكات.