
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ستراسبۆرگ.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكان میوانداری ستراسبۆرگ بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی خولی فەڕەنسا.
چاوەڕوان دەكرێت لەو یاریەدا سەرجەم یاریزانە نوێیەكان لە نێو یاریگا بەهاندەران بناسێندرێن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس بەپێی ڕۆژنامەی لیكیپ:
گۆڵپارێز: ناڤاس
هێڵی بەرگری: دیالۆ ، كیمبیپی ، كیرێر ، حەكیمی
هێڵی ناوەند: ڤیناڵدۆم ، دانیلۆ ، هێرێرا
هێڵی هێرشبردن: مباپێ ، ئیكاردی ، دراكسلەر