کوردستان

ئیڤان خالید ڕیزی یانەی هەولێری جێهێشت.

یاریگا – یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر ئیڤان خالید ڕیزی یانەی هەولێری بەرەو کارەبا جێهێشت، ئیڤان ئێستا لە شاری بەغدایە تایبەت بە یاریگانێت دەڵێت ( بۆماوەی یەک وەرز پەیوەندیم بە یانەی کارەباوە کردووە بۆ یاریکردن لە خولی نایابی عێڕاق، بەیانی بۆندەکەم واژۆ دەکەم و یەکەم یەکەی مەشقی لەگەڵ یانەکە ئەنجامدەدەم، زۆر یانە لەسەر هێل بون تاوەکو یاریان بۆ بکەم لەوانە ( تەڵەبە ، نەجەف ، زاخۆ ) بەڵام هۆکاری پەیوەندی کردنم بە یانەی کارەباوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنەری ئەویانەیە کە لوئەی سەڵاحی ڕاهێنەری پێشووی یانەی هەولێرە و لەنزیکەوە ئاستی من دەزانێت و پێداگیر بو لەوەی گرێبەست لەگەڵ کارەبا واژۆبکەم)
ئیڤان کە لە هێلی ناوەڕاست یاری دەکات، وەرزی ڕابردوو یاریزانی یانەی هەولێر بوە و پێشوتریش بۆ یانەکانی نەفتی ناوەڕاست و دهۆک و پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button