ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

قەتەرییەکان پارەیەکی خەیاڵیان لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە

Yariga App

یاریگا
لە ساڵی 2011 بەدواوە دەستەی وەبەرهێنانی قەتەری بە سەرۆکایەتی ناسر خلێفی خاوەنداریەتی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەکات، ئەو یانەیە لەو کاتەوە پارەیەکی خەیاڵیان لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە.

رۆژنامەی فرانس فتبۆلی فەرەنسی بەبیانۆی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی شازادەکان، ئاماری دیارترین ئەو یاریزانانەیان بڵاوکردووەتەوە کە لە دوای ساڵی 2011 گواستراونەتەوە ئەو یانەیە، دیارترینیان نێیمار داسلیڤایە بە 222 ملیۆن یۆرۆ کە بووە گرانترین گواستنەوەی مێژوو. هەروەها کلیان مباپێ بەرامبەر 118 ملیۆن یۆرۆ.

بەگشتی ئەو یانەیە لەوە کاتەوە نزیکەی 889 ملیۆن یۆرۆیان لە گواستنەوەی چەند یاریزانێک خەرجکردووە، ئەمە بێجگە لەوەی چەندین یاریزانی هاوشێوەی لیۆنێل مێسی بە خۆرایی گواستووەتەوە.

– 2011 خاڤیەر پاستۆرێ لە پالێرمۆ بەرامبەر 42 ملیۆن
ـ 2012 ئیبراهیمۆڤیچ لە میلان بەرامبەر 21 ملیۆن
– 2012 تیاگۆ سیلڤا لە میلان بەرامبەر 42 ملیۆن
– 2013 لوکاس مۆرا لە ساوپاولۆ بەرامبەر 40 ملیۆن
– 2013 کاڤانی لە ناپۆلی بەرامبەر 64.5 ملیۆن
– 2014 داڤید لویز لە چێلسی بەرامبەر 49.5 ملیۆن
– 2015 دی ماریا لە مان یو بەرامبەر 63 ملیۆن
– 2017 نێیمار لە بارسێلۆنا بەرامبەر 222 ملیۆن
– 2017 مباپێ لە مۆناکۆ بەرامبەر 180 ملیۆن
– 2018 پاریدێس لە زێنیت بەرامبەر 40 ملیۆن
– 2019 ناڤاس لە ریال مەدرید بەرامبەر 15 ملیۆن
– 2020 ئیکاردی لە ئینتەر بەرامبەر 50 ملیۆن
– 2021 حەکیمی لە ئینتەر میلان بەرامبەر 60 ملیۆن
– 2021 دۆنارۆما لە ئەیسی میلان بەخۆرایی
– 2021 رامۆس لە ریال مەدرید بە خۆرایی
– 2021 واینالدۆم لە لیڤەرپوول بەخۆرایی
– 2021 مێسی لە بارسێلۆنا بە خۆرایی

بابەتی زیاتر

Back to top button