ئهوروپابازاڕی گواستنهوهفهرهنساگرنگترین
فەرمی: لیۆنێل میسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد

یاریگا-
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیوەندیكردنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بارسێلۆنا ڕۆشتنی لیۆنێل میسی لە یانەكەی ڕاگەیاند.
هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا باس لە پەیوەندیكردنی میسی دەكات بە یانەكەیانەوە بە بێ هێنانی ناوی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە.
— Paris Saint-Germain (@PSG_inside) August 10, 2021
لە ڤیدیۆكەدا شەش تۆپە ئاڵتوونیەكەی لیۆی تێدایە و درێسەكەشی لە نێوان درێسی مباپێ و نەیمار دانراوە.
گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا تا ساڵی 2024 دەبێت و موچەی ساڵانەی 35 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.