ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئەم هەفتەیە بازاری ریال مەدرید گەرم دەبێت

یاریگا–
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە ئەم هەفتەیە یانەکەی پایتەخت سێ یاریزان دەگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە بەرپرسانی مێرنگی کۆتاییان بە گواستنەوەی سێ یاریزان هێناوە، لەوانەش ئێدین هازارد لە چێڵسی، مێندی کە ئۆڵمپیک لیۆن و لوکا یۆڤیچ لە ئێنتراخت فرانکفۆرت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیە ئەو سێ یاریزانە بە هاندەران بناسێندرێن.
شاهانەکان بۆ وەرزی داهاتوو چەند یاریزانێکیان کردۆتەو ئامانج و دەنگۆی ئەوەش هەیە کارگێری یانەکەی نزیکەی 400 ملیۆن یۆرۆ لەم پێناوەدا خەرج بکەن.