Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

لە دوای میسی ڕیزبەندی كاپتنەكانی بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕیزبەندی كاپتنەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دوای ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان ئاشكراكرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر یوڤێنتوس لە جامی خوان گامبەر ڕیزبەندی كاپتنەكانی بلاوگرانا ئاشكرا بووە.

لە ڕیزبەندیەكەدا چوار یاریزانی ئیسپانی دێن و لە پلەی پێنجەمیش مارك ئەندریە تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەكەیان دێت.

سێرجیۆ بۆسكێتس كاپتنی یەكەم و جیرارد پیكێ دووەم و سێرجی  ڕۆبێرتۆ و جۆردی ئەلباش لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button