یاریگا-
دیدیە درۆگبای كۆتدیڤواری و ئەستێرەی پێشووی یانەی چێلسی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پەیوەندی بە ڕیزەكانی چێڵسیەوە دەكات.
درۆگبا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی لوكاكۆی بە درێسی چێڵسیەوە داناوە و نووسیوویەتی: ” ئەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە ”.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن بە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ هێرشبەرە بەلجیكیەكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بلوزەوە دەكات.