ئیسپانیاگرنگترین

گرنگترین ووتەکانی مێسی لە بۆنەی ماڵئاوایی کردنی دا

Yariga App

یاریگا-لیۆنێل مێسی ئەمڕۆ بەفەرمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا کرد.

ئەمەش گرنگترین ووتەکانی ئەو یاریزانە بوو

“لە یەکەم رۆژەوە لە پێناو بارسێلۆنا هەموو توانا خۆم خستە گەڕ”

“پارساڵ دەمویست بڕۆم،  بەڵام ئەمجارە دەمویست بمێنمەوە و بۆ ئەوەش هەموو شتێکم کرد”

“یانەکە وتی ٣٠٪ی موچەکەت کەم دەکەینەوە، من وتم ٥٠٪ کەم بکەنەوە لەپێناو ئەوەی بمێنمەوە ، ئەو درۆیە کە داوای ٣٠٪ زیادکردنی موچەکەم کردووە”

“دەمویست چامپیۆنزلیگێکی دیکە لەگەڵ بارسێلۆنا ببەمەوە”.

“ئەمە قورسترین ساتی ژیانی وەرزشیی منە”

“لەگەڵ یانەکە رێککەوتبووین و هەمووشتێک ئامادەبوو بەڵام لالیگا رێگەی نەدا گرێبەستەکە تۆماربکرێت”.

“خوان لاپۆرتا هەمووشتێکی کرد لەپێناو هێشتنەوەی من. وە راست دەکات کە دەڵێت مێژووی بارسێلۆنا لەسەروو هەموو یاریزانێکەوەیە”.

“هەمیشە هەوڵمداوە بە رێز و بە سادەییەوە مامەڵە لەگەڵ هەمووان بکەم، هیوادارم دوای رۆیشتنم هەروا سەیربکرێم”

“خۆم و خێزانەکەشم بەنیازی مانەوە بووین، لە هەموو شتێک زیاتر حەزمان دەکرد بمێنینەوە”.

“چەند یانەیەک پەیوەندییان پێوەکردووم و بەڵێ یەکێکیان پاریس سان جێرمانە بەڵام هێشتا هیچ رێککەوتنێک لە ئارادانیە”.

“ئەو وێنەیەی لەگەڵ یاریزانانی پاریس گرتم تەنها لەبەر  ئەوەبوو ئەوان هاوڕێمن و بە هەڵکەوت وا دەرکەوت هەرچەندە بە گاڵتەوە پێیان وتم کە بێمە پاریس”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button