ئیسپانیا
ژمارەی درێسی دیپای و ئەگوێرۆ لە بارسێلۆنا راگەیەندران

یاریگا-ئەمڕۆ بارسێلۆنا بەفەرمی ژمارەی درێسی هەردوو یاریزانی نوێی یانەکەیان سێرجیۆ ئەگوێرۆ و مەمفیس دیپای راگەیاند.
ئەگەری ئەوە هەبوو پاش رۆیشتنی مێسی، درێسەکەی بدرێت بە یەکێک لەو دوو یاریزانە بەڵام درێسی ژمارەی ١٠ بارسا وەک خۆی دەمێنێتەوە و نەدرا بە هیچ یاریزانێک. دیپای درێسی ژمارە ٩ وەردەگرێت و ئەو ژمارەیە لە برایسوەیت سەندرایەوە و ژمارە ١٢ی پێدرا.
هەرچی ئەگوێرۆ یە درێسی ژمارە ١٩ وەردەگرێت لە یانەکە.
هەروەها درێسی ریکی پویچ گۆڕدراوە بۆ ژمارە ٦ و درێسە ژمارە ٢٢ ـەکەی دەدرێت بە ئیمرسۆن کە ئەمەشیان یاریزانێکی نوێ یە.
هەروەها ئانسو فاتی درێسی ژمارە ١٧ دەپۆشێت لەبری ترینیکاو کە ئەمەی دواییان بە خواستن روویکردووەتەوە وۆڵڤەرهامپتن.