
یاریگا-
پەیوەندیكردنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە نزیكە لەوەی بە فەرمی ڕووبدات.
پێنجشەممەی ڕابردوو بەشێوەیەكی فەرمی بارسێلۆنا ڕایگەیاند سەركەوتوو نەبوون لە نوێنەبوونەوەی گرێبەستی میسی و یاریزانەكە بەشێوەیەكی فەرمی ڕیزەكانی بلاوگرانا جێدەهێڵێت.
بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمان فەڕەنسی تاوەری ئیڤل بە شێوەیەكی تەواو بە كرێ دەگرێت ڕۆژی 10ی ئەم مانگە بە مەبەستی ناساندنی لیۆنێل میسی لە یانەكەیان.