
یاریگا-
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پاڵێوراوانی پۆشینی درێسی ژمارە 10ی بارسێلۆنایبڵاوكردەوە.
شەوی ڕابردوو بەشێوەیەكی فەرمی چیرۆكی نێوان میسی و بارسێلۆنا دوای 17 ساڵ كۆتایی هات.
بەپێی یاساكانی لالیگا بارسێلۆنا ناتوانێت درێسی ژمارە 10 هەڵبگرێت و پێویستە 25 یاریزان ناونوس بكات و ژمارەی درێسەكانیان 1 تا 25 بێت.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد میمفیس دیپای و سێرجیۆ ئەگوێرۆ پاڵێوراون بۆ پۆشینی درێسی ژمارە 10ی بارسێلۆنا.