
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەی لە ڕیزەكانی ڕاگەیاند.
یانە كەتەلۆنییەكە سەركەوتوو نەبوو لە گەشتن بە ڕێككەوتن لەگەل ئەفسانەی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی بە شێوەیەكی فەرمی.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتن لە نێوان میسی و بارسێلۆنا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەمڕۆ ، بەڵام بەهۆی ئاستەنگی ئابوری یانەكە و یاساكانی لالیگا ناتوانرێت گرێبەستەكەی نوێ بكرێتەوە.
هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: بەو شێوەیەش لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا بەردەوام نابێت و هەردوولا دڵتەنگن بەوەی كە ڕوودەدات.
لە كۆتایشدا بارسێلۆنا سوپاسی میسی دەكات بۆ ئەوەی لەو ماوە زۆرەدا پێشكەشی كردوون و هیوای باشترینی بۆ دەخوازن.