ئه‌وروپائیسپانیا

ئاراوخۆ: بارسێلۆنا لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕوات

Yariga App

یاریگا-

ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە یانەكەی لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕوات.

بارسێلۆنا بەرامبەر ڕێد بول سالزبۆرگ بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا، لە میانەی ئامادەكاریەكانیان بۆ وەرزی نوێ.

لە دوای یاریەكە ئاراوخۆ ووتی: دڵخۆشم بە بەشداریكردنم لە ئامادەكاریەكانی وەرزی نوێ ، بە گشتی هەمووان لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆین.

هەروەها ووتیشی: یاریەكی نایابمان. كرد بەرامبەر ڕكابەرێكی سەخت ئەوە زۆر باشە كە بەرامبەر ڕكابەرێكی بەهێزی وەك سالزبۆرگ یاری بكەیت.

سەبارەت بە یاریكردن لە بەردەم هاندەران بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە ووتی: ئەو چێژەمان لەدەستدا بوو ، ئەو بارودۆخە بەرامبەر هاندەران لر یاریگای كامپ نۆو زۆر نایاب دەبێت ، هیوادارم ئەم وەرزە لەبەردەم هاندەران یاری بكەین ئەوە زۆر گرنگە بۆ ئێمە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button