ئهمریکائهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
هەواڵێکی نوێ لەسەر داهاتووی لیۆنێل میسی
یاریگا–
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە و هەر ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ پاش بکەوێت، بەڵام هەواڵی دڵخۆشکەر لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بەڕێوەن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردەوە، پلانی بارسا ئەوەیە تاوەکو 48 کاتژمێری داهاتوو نوێ کردنەوەی گرێبەستی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان راگەینن، پاشان ئەو یاریزانە لە یاری دۆستانەی جامی خوان گامبەر بەرامبەر یۆڤێنتۆس دەگەڕێتەوە یاریگاکان و لەوێش پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
میسی سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە و ئێستا یاریزانێکی سەربەستە و دەنگۆیەکیش هەیە کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لەگەڵ بارسا نوێ دەکرێتەوە.