ئهوروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ناپۆلی چوار یاریزانی ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا–
بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا لە هەوڵی ئەوەدان چوار یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بگوازنەوە ریزەکانیان.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە یانە ئیتاڵیەکە لە هەوڵی ئەوەدایە هەر یەکە لە دانی سیبایۆس، ناچۆ، مارکۆس یۆرینتی و هێرناندێز بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان و بەم هۆیەوە ئامادەکاری کراوە لە ماوەی داهاتوو هەردوولا لەسەر ئەم پرۆژەیە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن.
رۆژنامە ئیسپانیەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ئەو یاریزانانەی یانەی ناپۆلی داوایان دەکات، لەلایەن زیدانی راهێنەری شاهانەکام رێگەیان پێدراوە یانەکەیان جێبێڵن.