یاریگا–
هاری کەین، گۆڵکاری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لە پێناو دەسبەرداربوونی و پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی، دوێنێ ئامادەنەبوو بەشداری راهێنانەکان بکات و تاوەکو ئێستاش لەسەر بریارەکەی سوورە.
رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی زانیاری دەستکەوتووە، گۆڵکارەکەی سپێرز بریاری کۆتایی خۆیداوە و ئامادەنیە بگەڕێتەوە راهێنانەکانی یانەکەی، ئەمیش لە پێناو ئەوەی فشارێک لەسەر یانەکەی دروست بکات و بە ئاسانی دەستبەرداری بن، بەڵام لە هەمان کاتدا سەرۆکی یانەکەش سوورە لەسەر ئەوەی ئەم هاوینە کەمتر لە 200 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نەبن.
هاری کەین ئەم هاوینە بووەتە ئامانجی یانەکەی مانچێستەر سیتی و ئەو یانەیە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی پارەیەکی خەیاڵی تاوەکو 150 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات، بەڵام سەرۆکی ئەو یانەیە ئامادەنیە بەهیچ شێوەیەکی دەستبەرداری بێت.