
یاریگا-
جولیان ناگلیسمان ، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆن گۆرێتزكا دەكات.
گرێبەستی گۆرێتزكا لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا لەگەڵ بایرن نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
سەبارەت بە گۆرێتزكا ناگلیسمان ووتی: بێگومان لەگەل گۆرێتزكا قسەم كردووە سەبارەت بە پلانەكانم ، پێم ووتوە كە هەبوونی یارمەتیەكی زۆرمان دەدات لە بەرەو پێشچوونی ئاستی یانەكە.
هەروەها ووتیشی: پێم ووت نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی زۆر دڵخۆشم دەكات و من دلنیام ئەوە ڕوودەدات ئەو یەكێكە لە باشترین ناوەڕاستكارەكانی ئەوروپا.